پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

عەلی ساڵح عەبادی پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران دوای دابەزینی مێژووی بەهای تمەنی ناوخۆی وڵاتەکەی، دەستی لەکارکێشایەوە. 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە تێیدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، بڕیاردرا عەلی ساڵح عەبادی پارێزگاری بانکی ناوەدنی ئێران لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوەش دەکەن، هەر لە دانیشتنەکەدا بڕیاردرا کە محەمەد ڕەزا فەرزین وەك سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندی دەستبەكاربێت.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە نرخی تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە کە نزیکەی ٢٠%ی بەهای خۆی لەدەستداوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر چوار ملیۆن و ٢٨٠ هەزار تمەنی ئێرانییە. 


PM:10:01:29/12/2022