داعش دامەزراندنی "ویلایەتی خوراسان"ی رایگەیاند

‌ئەبو محەمەد عەدنانی
ئەبو محەمەد عەدنانی، وتەبێژی گروپی داعش بە راگەیاندنی دامەزراندنی "ویلایەتی خوراسان" وتی ئەم ناوچەیە بەشێك لە "سنورەكان"ی ئەم گروپە دەبێت.

عەدنانی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە دەڵێت "موجاهیدین مەرجەكانی راگەیاندنی ویلایەتی خوراسانیان مسۆگەركردوە‌و بەیعەتی خۆیان لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدای خەڵیفەی داعش راگەیاندوە".

ئەمە یەكەمجارە كە داعش ناوچەیەكی دوور لە شوێنی دەسەڵاتی سەرەكی خۆی وەك ویلایەتێكی پاشكۆی خۆی رادەگەیەنێت.

بە وتەی عەدنانی كەسێك بەناوی "حافیز سەعیدخان" وەك والی ویلایەتی خوراسان هەڵبژێراوە‌و كەسێك بەناوی عەبدولرەئوف خادم ناسراو بە ئەبو تەڵحە وەك جێگری دیاری كراوە.

بەپێی ئەو پەیامەی داعش، ویلایەتی خوراسان، ناوچەیەكی بەربڵاوە كە لەباكوری رۆژئاوای ئەفغانستان‌و بەشێك لە توركمنستان‌و پارێزگای خوراسانی ئێران پێكدێت.



PM:05:09:27/01/2015