حکومه‌تی ئوردون به‌نیازه ساجده ریشاوی و زیاد کردبولی و 4 تاوانباری تری داعش له سێداره بدات له تۆڵه‌ی سوتانی فرۆکه‌وان معاز که‌ساسبه له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی سکای نیوزی ئیماراتی بڵاویکرده‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن به نیازن به‌و شێوه‌یه تۆڵه بکه‌نه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ئوردونی له به‌یانێکدا رایگه‌یاند که داعش له 3-1 دا فڕۆکه‌وان معاز کهساسبیان کوشتووه‌و بۆیه رایاننه‌گه‌یاندووه تا ساجده ریشاوی پێ به‌ربده‌ن.
ساجده ریشاوی یه‌کێکه له‌و ئافره‌تانه‌ی نێو داعش که ویستبووی له رێگای پشتێنی ئه‌منییه‌وه خۆی بته‌قێنێته‌وه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیرکراو حوکمی له سێداره‌دانی هه‌یه، زیاد که‌ربوولی یه‌کێکه له که‌سه چالاکه‌کانی داعش و له ئوردن زیندانه، سکای نیوز پێناسی چوار که‌سه‌که‌ی تری ئاشکرا نه‌کرد که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م سیانه‌دا له سێداره ده‌درێن.