تورکیا داوای لە وڵاتی یۆنان کردوووە کە ئەو هەشت ئەفسەرە کودەتاچییەی کە بە فڕۆکەیەک چووبونەیۆنان ڕادەست بکاتەوە، بەڵام یۆنان ڕەتیکردەوە.
وەزارەتی ئەمنی گشتی و پاراستنی هاوڵاتی لە یۆنان ڕایگەیاند کە هەشت ئەفسەر کە بە کۆپتەرێک خۆیان گەیاندووەتە شاری ئەلیکساندەر بۆریس، لە باکوری ئەو وڵاتە.
ئەو هەشت ئەفسەرە یەکێکیان پلەی ڕائیدە و یەکێکیان نەقیب و چوار سەرباز و مەدەنییەکن، دەسەڵاتدارانی یۆنان دەڵێن ئەوان لە داواکەی تورکیا دەکۆڵنەوە، بەڵام مەترسی ئەوەیان هەیە لە کاتی ڕادەستکردنەوەیاندا لە سێدارە بدرێن، بۆیە تەحەفوزیان لەسەر ڕادەستکردنەوەیان هەیە.