ئێران: بێجگە لەمەككە‌و مەدینە سعودیە خاپور دەكەین
وه‌زیری به‌رگری ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سعودیه ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌ر سعودیه‌كان بێ بیركردنه‌وه هه‌ر كارێك بكه‌ن، ئه‌وا ته‌واوی وڵاته‌كه‌یان جگه له مه‌ككه و مه‌دینه له‌لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه له‌ناوده‌برێت".
چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئه‌لمه‌نار تی ڤی" كه ناوه‌نده‌كه‌ی له لوبنانه و به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كات، وه‌زیری به‌رگری ئێران "حوسه‌ین ده‌هقان" رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌رپرسانی سعودیه‌یان له هاویشتنی هه‌ر هه‌نگاوێك ''بێ بیركردنه‌وه'' ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رپرسانی سعودیه كارێكی له‌وجۆره بكه‌ن، ئه‌وا جگه له مه‌ككه و مه‌دینه شوێنێك ناهێڵینه‌وه ده‌ستمان پێی نه‌گه‌یشتبێت''.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئێران پاش ئه‌وه‌دێت، وه‌زیری به‌رگری سعودیه "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" هه‌فته‌ی رابردوو له وتارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ئێرانی به نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژی تۆمه‌تبار كردبوو، راشیگه‌یاندبوو ''كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌رله‌وه‌ی جه‌نگ بگاته سعودیه، له‌ناو سنووره‌كانی ئێران‌دا شه‌ڕ به‌رپا بێت''.
PM:05:14:08/05/2017