ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویکردەوە خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا پێی نایه قۆناغێكی نوێ و گرژه‌وه و، ئه‌مرۆ هێلەک زه‌رده‌كانی ئه‌و وڵاته له 18ـمین هه‌فته‌ی خۆپیشاندانهكیانیان له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن، ئاگریان له ژماره‌یه‌ك دوكان و شوێنی بازرگانی شه‌قامی شانزیلیزێی پاریسی پایته‌خت به‌ردا.
ئاژانسەکە بڵاویدەکاتەوە، به‌م هه‌نگاوه‌ی ئێله‌گ زه‌رده‌كان به تایبه‌ت دوای سوتاندنی بانكێك له سه‌ر ئه‌و شه‌قامه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ناچار بوون شه‌قامه‌كه جێ بهێڵن و وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ئاگركوژێنه‌وه رایانگه‌یاندووه، "دایكێك و منداڵه ساواكه‌یان له ئاگره‌كه رزگاركردووه، كه له نهۆمی دووه‌می بینایه‌ك گیریان خواردبوو"، ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 11 كه‌س بریندار بوون، دووانیان پۆلیسن.
كریستۆڤ كاستنێر، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه نه خۆپیشانده‌رن و نه تێكده‌ر، به‌ڵكو ئه‌وان بكوژن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هه‌ندێك له‌وانه ته‌نیا بۆ ئامانجی شكاندن هاتوون"، دووپاتیشیكرده‌وه، "نزیكه‌ی 1500 ئاژاوه‌گێڕ خۆیان خزاندووه‌ته ناو نزیكه‌ی 7 بۆ 8 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له پاریس".