فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری پاكستانی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كراتشی كه‌وته خواره‌وه.
هێڵی ئاسمانی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکیان لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی کەراچی بە ١٠٧ سەرنشینەوە تێکشکاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" کە فڕۆکەکە لە گەشتێکدا بووە لە شاری لاهوورەوە بۆ کەراچی".
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوبۆته‌وه، ئاگرێكی زۆر‌و دوكه‌ڵ لهگهرهكهكه به‌رزده‌بێته‌وه پێ ده‌چێت بێ له‌قوربانیانی ناو فرۆكه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌نیشته‌جێ بووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدابێت یاخود برینداربووبێتن.
تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی فڕۆکەکە نازانرێت و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتونتە شوێنی ڕوداوەکە.