سوودەکانی خواردنی شیر و خورما لە رەمەزاندا

بەگشتی شیر و خورما سوودێکی زۆر ھەیە لە مانگی رەمەزاندا و گرنگە بایەخ پێبدرێت، بەتایبەت لە پارشێودا، چونکە بڕێکی زۆر وزە بە لەش دەدات و دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی خۆراکی و کانزایی باش، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

خورما رێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە، بڕێکی کەم خوێی کانزایی، بەڵام دەوڵەمەندە بە کانزاکان، بە نمونە کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و کبری.. ھتد، ھاوکات ڤیتامینەکان و ترشی فۆلیک.

شیر خواردنەوەیەکی بەسوودە و سەرچاوەی ڤیتامین دی و بی١٢، کاربۆھێدراتت و فۆسفۆر و سیلینۆم و مەگنسیۆم و پرۆتین و زەنک و ریبوفلافینە، کە تەندروستی لەش جێگیر دەکات.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەری رۆتانا سوودەکانی خواردنی شیر و خورما بریتین لە:

١-بەھێزکردنی تەندروستی ددان و ئێسک.

٢-یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

٣-چالاککردنی جەستە و بوونی وزەیەکی باش.

٤-شێدارکردنی جەستە.

٥-رێگادەگرێت لەوەی تووشی سکچوون تان قەبز بیت.

٦-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک و دەمارەخانەکان دەکات.

٧-یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، ئارامبوونەوەی دەروون.

٨-چارەسەرێکی باشە، بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە.


PM:03:24:08/04/2022