چەند هۆکارێک هەیە کە وادەکات خواردنی ماست بۆ ژەمی پارشێو باشترین بێت، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین و خومرەی سروشتی تێدایە کە بەسودە بۆ لەش.
گرنگترین سوودەکانی بریتین لە:
*سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە، ئەمەش وادەکات وزەیەکی باش بە لەش ببەخشێت لە کاتی بەڕۆژوبوندا.
*ھەستکردن بە تینوێتی کەم دەکاتەوە.
*کالسیۆم و ڤیتامین Dی تێدایە کە زۆر گرنگن بۆ تەندروستی ئێسکەکان،ھەروەھا مەگنسیۆم و زینک و ڤیتامین B12 کە بە سودن بۆ لەش.
*پارێزگاری دەکات لە داخورانی ددانەکان بەھۆی خواردنی بڕێکی زۆر شیرینی لە ڕەمەزاندا.
*یارمەتی کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم دەدات.
*لەبەرئەوەی ماست (لاکتیک ئەسید)ی تێدایە کە بەرپرسە لە تازەکردنەوەی خانەکانی پێست بۆیە بە سەرچاوەیەکی باش دادەنرێت بۆ ڕێگری کردن لە بێڕەنگی پێست لە ڕەمەزاندا.
*ماست بە سەرچاوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لە ناڕەحەتی و ئاوسانی سک لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە بەکتریا سود بەخشەکان و بەمەش کاری کۆئەندامی ھەرس ئاسان دەکات.
*لەبەرئەوەی بڕێکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە بۆیە بڕی سۆدیۆمی زیادە لە لەش دەکاتە دەرەوە.