شەش سوودی زۆر گرنگی خواردنە ریشاڵییەکان


خۆراکە ریشاڵییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەوزە و میوە و بەرهەمە دانەوێڵەکان و گروپی پاقلەکاندا هەیەو، کاریگەری زۆری لەسەر کۆلیسترۆڵ و شەکری خوێن هەیە! 

ئەو ڕیشاڵی خۆراکییە کە هەمیشە پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاری دەکەن:

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەتپارێزن
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ کێشی لەش دادەبەزێنن و دەوری کەمەر کەم دەکەنەوە
لێرەدا شەش سوودە دیارەکەی دەخەینەڕوو، بەپێی ماڵپەڕی "T-Online”ی ئەڵمانی:

1. هەستکردن بە تێری بۆ ماوەیەکی زیاتر

ڕیشاڵی خۆراک قەبارەی خواردن زیاد دەکات بەبێ هیچ کالۆرییەکی زیادە. هەروەها ماوەیەکی زیاتر لە گەدەدا دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە هەستکردن بە تێربوون درێژدەکاتەوە، هەروەها ڕیشاڵەکە دڵنیای دەدات لەوەی خواردنەکە باشتر دەجوێت.

2. ماڵئاوایی لە قەبزی بکە!
ڕیشاڵی خۆراکی بەشدارە لە پرۆسەی هەرسکردنی خۆراک و لە کۆتاییدا پاشەڕۆ دەردەکات، هەروەها سوودی هەیە بۆ ڕیخۆڵەکان. ئەگەر زۆرجار بەدەست قەبزییەوە دەناڵێنیت، پێویستە خۆراکەکانت بگۆڕیت و ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ.

3. خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن
لە خۆراکی ڕیشاڵی بەرزدا، ماددە شێرپەنجەییەکانی ئەگەری بۆ ماوەیەکی زۆر بەرکەوتنیان لەگەڵ مادەکانی ڕیخۆڵەدا نییە. بەم شێوەیە ڕیشاڵی خۆراکیش لە شێرپەنجەی قۆڵۆن دەتپارێزێت.

4. کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ
هەروەها ڕیشاڵ ئاستی کۆلیسترۆڵ لە ژێر کۆنتڕۆڵدا دەهێڵێتەوە بە بەستنەوەی بە ترشە زەرداوەکان، کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستە دەردێنێتەوە.

5. پاراستنی ئاستی شەکر لە خوێندا
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ ڕێژەی شەکر لە خوێندا بۆ تووشبووانی شەکرە دادەبەزێنن، ئەمەش بە دواخستنی هەڵمژینی کاربۆهیدراتەکان و گواستنەوەیان لە ڕیخۆڵەکانەوە بۆ ناو خوێن.

6. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
هەروەها گرنگە بزانین کە ڕیشاڵ سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات. بەکتریاکانی کۆلای پێویستیان بە ڕیشاڵی تواوە هەیە وەک خۆراک. زۆربەیان دابەش دەبن بۆ ترشە چەورییە زنجیرە کورتەکان، کە دواتر وەک دابینکەرێکی وزە بۆ لینجی قۆڵۆن کاردەکەن. بەم شێوەیە کارکردی بەربەستی سروشتی دژی میکرۆبی زیانبەخش دەپارێزرێت.

وەک زانیان ئاماژەی بۆ دەکەن خواردنی ٣٠ گرام ڕیشاڵ دەکات لە ڕۆژێکدا بۆ گەورەکان زۆر باشە.



PM:12:59:04/08/2023