یۆگا بۆ كەسانی توشبوو بەجەڵتەی مێشك بەسوودە

جەڵدەی مێشك یەكێكە لەو نەخۆشیە كوشندانەی كە وا لە مرۆڤ دەكات توانی جوڵەی ئەندامەكانی لەشی نەبێت.
توێژینەوەیەكی نوی دەریخستووە كە ئەنجامدانی یۆگا بۆ ئەو كەسانە زۆر بەسودە كە توشی ئەم نەخۆشییە دەبت، چونكە یۆگا دەبێتە هۆی گێڕانەوەی هاوسەنگی لەشیان.
توێژینەوەكە هەستاوە بە چاودێری كردنی 47 كەس كە جەڵدەی مێشك لێیداون، ماوەی 8 هەفتە ڕاهێنانی یۆگایان پێكراوە، ئەو كەسانەی لەو ماوەیەدا ڕاهێنانیان پێكراوە، توانای ڕاگرتنی هاوسەنگی لەشیان زۆر زیادی كردووە.
ئەو نەخۆشانەشی توێژینەوەكەیان لەسەر ئەنجامدراوە باسیان لەوە كردووە كە دوای ڕاهێنانی یۆگاكە، توانا لەشیان بەهێز تر بووە و بڕوایەكی زیاتریان بە خۆیان پەیداكردووە.






PM:03:55:29/09/2014