ئەم كەســـانە تور بخۆن

تور یەكێكە لە سەوزە بڵاوەكان و كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن پسپۆڕانی تەندروستیش چەندین سودیان ئاشكرا كردووە.
بەڕای پسپۆڕەكان تور سوودی زۆری هەیە بۆ جگەرو گەدە، پاككردنەوەی خـــــــــــوێن لە ماددە زیانبەخشەكان، هەروەها لەكاتی چارەسەركردنی تووشبوان بە زەردووی تور سوودی زۆری هەیە بەتایبەتی تووری رەش و گەڵاكانی توور، ئەمە جگە لەوەی كە دروستبوونی زەرداوو ئەنزیمەكان رێكدەخات، هەروەها كیسی زراوو جگەر لە هەوكردن دەپارێزێت.
ئەم سەوزەیە رێژەیەكی زۆر لە ماددە ریشاڵییەكان لەخۆدەگرێت كە یارمەتی هەرسكردنی خۆراك دەدات و رێگە لە قەبزی، بەمەش ئەگەری توشبون بە مایەسیری كەمدەبێتەوە.



PM:07:18:22/04/2015