بزانە نەستەلە چی لە مێشك دەكات

بەڕای چەند پسپۆڕێكی بەریتانی نەستەلە كاریگەرییەكی راستەوخۆی لەسەر بۆرییەكانی خوێن هەیە و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەیەكی زانكۆی گلاسكۆی سكۆتلەندا دەریخستووە خواردنی نەستەلە رێگرە لە تەسكبونەوەی بۆرییەكانی خوێن و یارمەتی رێكخستنی سووری خوێن دەدات.
توێژەرەكان هەستاون بە چاودێری كردنی سوڕی خوێنی چەند كەسێك بە ئامێرێكی تایبەت ئەویش لە كاتی خواردنی نەستەلەدا و لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوتووە كە نەستەلەكە كاریگەری لەسەر ڕێخستنی 
ئەم ئەنجامانە ئەوە دەسەلمێنن كە ماددەیەك لە پێكهاتەی شۆكلاتەدا هەیە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر خوێن و بۆرییەكانی خوێن هەیە، پێدەچێت ماددەكانی جۆری فلافۆنۆید بەرپرسبن لەم كاریگەرییە



PM:02:55:17/05/2015