ئەگەر خوێنەكەت ئەم جۆرەیە ئەوا لە جەڵتە بترسە

بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە جۆری خوێن كاریگەری لەسەر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی جەڵتە هەیە.

توێژینەوەكە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و دەریخستووە ئەو كەسانەی جۆری خوێنیان (A , B , AB) یە، مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە

بەڕای پسپۆڕەكان بەراورد بەو سێ جۆرەی خوێن ئەو كەسانەی خوێنیان لە جۆری (O) یە، ئەگەری توشبوونیان بەو نەخۆشیانە كەمترە.

بەپێی توێژینەوەكە مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ لەسەر خوێنی جۆری (A) بە ڕێژەی (%5)ە، هەروەها لەسەر (AB) یش (%23)یە، ئەمە جگە لەوەی ئەو كەسانەی خوێنیان لە جۆری (A) ئەوا ڕێژەی كۆلیسترۆڵیان بەرزترە.



PM:07:26:19/11/2016