كەلەم چارەسەری قورحە دەكات

كەلەرم یەكێكە لە سەوزە بڵاوەكانی جهان و چەندین بەكارهێنانی هەیە، بە تایبەت لە دروستكردنی زەلاتەدا.
توێژینەوەیەكی نوێ كەلەسەر ئەم سەوزەیە ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەكات،كەلەرم سودێكی زۆری بۆ گەدە هەیە بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە بە دەست نەخۆشی قورحەوە دەناڵێنن، یاخود هەوكردنی گەدەیان هەیە.
توێژەرەكان ئاماژەیان بەوە داوە، كەلەرم سودی بۆ پێست هەیە و دەبێتە هۆی چارەسەركردنی هەوكردنی پێست، هەروەها یارمەتی كرداری هەرس دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی جگەریش دەكات.
لەگەڵ ئەو سودانەشیدا، زۆر خواردنی كەلەرم زیانی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی بە دەست نەخۆشی كۆڵۆنەوە دەناڵێنن، هەروەها ئەو كەسانەش كە غودەی دەرەقیان هەیە، پێویستە پێش خواردنی كەلەرم ڕای پزیشكی پسپۆڕ وەرگرن.



PM:04:13:12/05/2014