زەیتی كەرەوز بەكتریا لەناودەبات

پسپۆڕانی بواری ڕووەكی چەندین جۆری زەیتیان لە سەوزە جۆربەجۆرەكان  دەرهێناوە، یەكێكیش لەو سەوزانە كەروزە كە زەیتی كەرەوزی لێدەردەهێنرێت.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كە چەند زانایاكی پرتوگالی لە زانكۆی بێرای ئەو وڵاتە،  لەسەر زەیتی زەیتون ئەنجامیان داوە دەركەوتووە، ئەوجۆرە زەیتە چەندین ماددەی سود بەخشی تێدایە كە چارەسەری هەوكردن دەكات و ڕێ لە ژەهراوی بونی لەشیش دەگرێت.
توێژرەكان ئاماژەیان بەوە داوە كە زەیتی ئەم سەوزەیە چەندین یەكتریای زیان بەخشی لەش لەناو دەبان بە تایبەت بەكتریای ناو دەم، هەر ئەمەش وایكردووە لە دروستكردنی چەندین جۆر دەرمانی جیاوازدا بەكاربهێنرێت.
بەپێی توێژینەوەكە ئەم زەیتە ئازاری لەش كەمدەكاتەوە و هەروەها كرداری هەناسەدانیش ئاسان دەكات.



PM:04:08:18/05/2014