ئەنچیلۆتی: بێنزیمە سەرەکی دەبێت بەرامبەر شاختار

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دووپاتیکردەوە کە کەریم بنزیمە لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختار بە سەرەکی یاری دەکات.

 راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەڵێت: بێنزیمە لە دۆخێکی باشدایە تا ئێستا دیارە دەست بە یارییەکە دەکات، چونکە وەک تۆنی کرۆس و مێندی پشووی داوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت چاوەڕێی مەشقەکانی ئەمڕۆ بکەین بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەو یاریزانانە دیاری بکەین کە بەشدارییان لە یارییەکەی بەرامبەر خیتافی کردووە.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، "گرنگە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەدا بکرێت بۆ بردنەوەی یارییەکە بەرامبەر شاختار. یارییەکە گرنگە بۆ ئەوەی بگەین بە قۆناغی داهاتوو".

 راهێنەرەکە دانی بەوەدانا کە ئەم جۆرە بڕیارانە قورسن، چونکە دۆخێکی ناڕەزایی و توڕەیی لای یاریزانەکان دروست دەکات.

 وە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکان ڕێز لەو بڕیارانە دەگرن کە من دەیدەم، هەمیشە پێیان دەڵێم ڕێز لە کەسەکە بگرن، هەرچەندە ڕەنگە وەک ڕاهێنەرێک لێی توڕە بیت.


AM:12:03:11/10/2022