باوەڕ ناکەن چەند ملیار کەس بینەری یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بوون

 یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر کە ئێوارەی یەکشەممە لە نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای لوسەیل لە دۆحە بەڕێوەچوو، چوار ملیار کەس لە سەرانسەری جیهان بینەری بوون.
 بەگوێرەی ڕادیۆ کادینا سێر، ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی چاوەڕوانکراوی بینەر بۆ یاری کۆتایی مۆندیال یەکسانە بە ٤ ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا.

 مۆندیالی قەتەر باشترین وەشانی مۆندیالە لەڕووی ئامادەبوونی بینەران و بەدواداچوونەوە، بۆ نمونە ژمارەی بینینی سەرەتایی مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە و یارییەکانی قۆناغی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان یەک ب ملیار بینەری تێپەڕاند.
 بەگوێرەی بەیاننامەیەک بۆ بی ئێن سپۆرت، ژمارەی بینەر لە قۆناغی یەکەمدا گوزارشت لە زیادبوونی 113% دەکات بە بەراورد بەو ڕێژانەی لە یارییەکانی هەمان قۆناغی مۆندیالی 2018ی ڕوسیا تۆمارکراون.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کۆی ئەو بینەرانە کە سەیری یارییەکانی قۆناغی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتیەکەیان کردووە، بەربەستی ٩٠٧ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە".


PM:01:09:19/12/2022