یانەی ڕیال مەدرید ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێش بۆ ڕۆیشتنی ڤینیسیۆس ڕەتدەکاتەوە

ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ڕۆیشتنی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی لە تیپەکەی ڕەتکردەوە لە کاتی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.


 ڕۆژنامەی "The National" بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بە ڕیاڵ مەدرید کردووە بە ئامانجی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر، بەڵام ئەو ئۆفەرە بە توندی ڕەتکرایەوە.


  ئیدارەی پاریس سانجێرمان بەهای 135 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە ئیدارەی ڕیال مەدرید کرد، بە ئامانجی بردنەوەی خزمەتەکانی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە، بەڵام ئیدارەی شاهانە هیچ نیازێکی نییە دەستبەرداری خزمەتەکانی ئەو یاریزانە بێت کە خۆی دامەزراندووە پێ لە گۆڕەپانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


 لای خۆیەوە ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڕەنگە ڕیال مەدرید بیر لە ڕۆیشتنی ڤینیسیۆس جونیۆر بکاتەوە، تەنها لە یەک حاڵەتدا، ئەگەر بابەتەکە گرێبەستی بەرامبەری لەگەڵ کیلیان مباپی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لەخۆ بگرێت.


 ڤینیسیۆس جونیۆر لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشداری کردووە لە 32 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، لەو ماوەیەدا 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.


PM:10:53:12/02/2023