موچەکەی مباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید چەندە؟

رۆژنامەنووسی رادیۆی مۆنتیکارلۆ فابریسهۆکنز  موچەکەی مباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت نزیکە لە موچەی ڤینسیۆس و بێلنگهام کە نزیکەی 18ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا وەردەگرن.


بە قسەی سەرچاوەکە،  کیلیان مباپێ دەبێتە خاوەنی زۆرترین مووچەی ڕیاڵ مەدرید و کەمێک لە پێش ڤینسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام دەکەوێت.  

هەروەها ڕێژەیەکی پێوانەییش لە مافی وێنەی خۆی دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا مباپێ چوونی لە کۆتایی وەرزدا لە یانەی پاریس سانجێرمان راگەیاند.

بە پێی زانیاری خۆسێ فیلیکس دیاز   ڕیال مەدرید پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گرێبەستی کیلیان مباپێ ڕاناگەیەنێت.


PM:11:14:10/05/2024