ئیداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە زوترین کات ئەم سێ گواستنەوەیە ،پێش دەسپێکی وەرزی نوێ بۆ راهێنەری یانەکە ڕافایل بینیتێز یەکلایبکاتەوە و کۆتاییان پێ بێنێت.
پێگەی بەناوبانگی دیڤێنسا سەنترالی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید "فلۆرەنتینۆ پێرێز داوای لە نوسینگەکەی کردووە دوای گەشتەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە وڵاتانی ئوسترالیا و چین و گەرانەوەیان، بەزوترین کات دەسبەرداربوون لەهەریەک لە لۆکاس سێلڤای بەرازیلی و هەروەها گۆڵپارێزی سێیەمی وەرزی ڕابردووی یانەکە " باچێکۆ یەکلای بکەنەوەو دوای ئەوانیش کۆتایی بە بۆندی دیخیا لە یانەی مانچستریونایتد بهێنن.
ئا/ شاهۆ فایق