کچە کوردێک بووە یاریزانی یانەی ۆڵفسبۆرگی ئەڵمانی

کچێکی ڕانیەیی کە دانیشتووی شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیایە بەجوڵەو توانا وەرزشیەکانی لەیاری تۆپی پێدا سەرنجی یانە ئەڵمانیەکانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە.

بەرزی فەرهاد، ئەو یاریزانە تەمەن 15 ساڵەیە کە لەیانەی وڵفسبۆرگ لەخولی پلە سێکانی ئەڵمانیا  یاری دەکرد، ئەم ساڵ تیپەکەی سەرکەوتووە بۆ خولی پلە دووەکان لەخولی پلەدووەکان یاریدەکات ، بەرزی  توانیوویەتی لەماوەی یاریکردنی لەو یانەیە  نازناوی باشترین یاریزان و گۆڵکاری خولەکە و چەندین نازناوی تاکە کەسی بەدەست بهێنێت ، ئەو دەڵێت ئارەزوودەکەم هەمیشە لەیانەی وڵفسبۆرگ یاری بکەم، چوونکە یانەکە باشترین تیپی کچانی هەیە لەسەر ئاستی ئەڵمانیا.

باوکی بەرزی دەڵێت کچەکە هەرلەمنداڵیەوە ئارەزووی یاریکردنی کردنی تۆپی پێی هەبووە بۆیە هاوکاری کچەکەی کردووە بۆ ئەوەی پەرە بە بوارەکەی بدات و خستوویەتیە فێرگەیەکی تۆپی پێ ی منداڵان لە ئەڵمانیا دواتر  بەرزی لەڕێگەی بەهرەو تواناکانیەوە سەرنجی راهێنەری فێرگەکەی بۆخۆی ڕاکێشاوەو بردوویانەتە ڕیزی یانەی وڵفسبۆرگ.

باوکی بەرزی دەشڵێت "کچەکەی لەسەر ئاستی ئەڵمانیا لەتۆپی پێی کچاندا ناسراوە و هەواداری زۆری هەیە ،دەشلێت شانازی پێوەدەکەم و ئارەزوودەکەم لەداهاتوودا ببێتە یاریزانێکی بەناوبانگی تۆپی پێ".

خالید ئەحمەد



PM:04:17:11/07/2017