یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی بەیڵی یەکلاکردەوە

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داهاتووی گاریس بەیڵ یەکلایی دەکاتەوەو  دەیەوێت ئەو یاریزانە بەردەوام بێت.

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گاریس بەیڵ سەرەڕای ئەوە بە دۆخێکی باشدا  لە یانەی ریاڵ مەدرید  تێناپەڕێت، ئەو یاریزانە لە لایەن زیدانەوە متمانەی پێدراوە بۆ بەردەوام بوون لە یانەکەدا.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت گاریس بەیڵ لە گواستنەوەکانی زستانەی سەرەتای ساڵی نوێ بفرۆشێت و تا هاوین لە یانەکە بەردەوام دەبێت.

بەیڵ لە یاری کلاسیکۆ گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی و لە خولەکی ٧٣ گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی بوونی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.

بەیڵ لە هاوینی رابردوو نزیکبوو لە چوون لە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام هیچ یانەیەک گرێبەستێکی شیاوی پێشکەشی ئەو یاریزانە نەکردو دواتر مایەوە.




PM:11:06:23/12/2019