کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم دیاریکرا

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت" بە هیچ شێوەیەک دەوامی خوێندن نافەوتێت، ئەگەر هەیە لە ٦ی شوباتدا دەوامی خوێندن دەستپێبکاتەوە".

 

ئەمڕۆ شەممە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی كردنەوەی قوتابخانەیەك لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان زۆر كەمی كردوە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت پێدەچێت لە ٦ی شوباتدا دەوامی خوێندن دەستپێبكاتەوە".

 

وەزیری پەروەردەی هەرێم جەختیشکردەوە، كەرتی پەروەردە لەهەرێمی كوردستان پەكی نەوكەوتووە هەردوو وەرزی خوێندن دەخوێندرێت و دەوامی خوێندن لە هەرێم نافەوتێت.

 

باسی لەوەشکرد، رۆژی سێشەممە ٢ی شوبات کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت و لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە بڕیار دەدرێت.



PM:12:50:30/01/2021