وێنە..بێژەرێکی ئافرەتی سوریا داوا لەوەزیری بەرگری دەکات بە کیمیاوی هێرشبکەنە سەر کورد

ژنە بێژەرێکی ناسراوی میدیایەکی فەرمی سوریا داوا لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی دەکات بەکیمیاوەی هێرشبکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان.

ژنە پێشکەشکاری بەرنامە لە ئێزگەی FM سوریا کەناوی " غالیە تەباع " لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هێرشێکی توند دەکاتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و داوا لە وەزیری بەرگری سووریا دەکات بە کیمیاوی هێرشبکاتە سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزەدایە.

غالیە تەباع نووسیوویتەی " ئاخ ئەگەر من وەزیری بەرگری دەبووم پێستی هێزەکانی سوریای دیموکراتم دادەماڵی خۆیان و منداڵەکانیان بە کیمیاوی دەکوشت و سمێڵیانم بە کیمیاوی دەسووتان تا بێ سومعەییان گەرم بکاتەوە". 

 


PM:04:56:30/01/2021