بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز لە سەمونخانەیەکی قەزای حەمزەی سەر بە دیوانیە ٢٦ کەس برینداربوون.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی دیوانیه لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ٢٦ برینداری ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غاز له‌قه‌زای حه‌مزه‌ی رۆژئاوای دیوانیه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
تائێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بوتڵه غازه نه‌زانراوه و هێزە ئەمنییەکان و تەندروستی قەزاکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.