بەنارنجۆك هێرشدەكرێتە سەر ماڵی وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ
هێرش دەکریتە ماڵی جەلال محەمەد وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ و بەو هۆیەوە زیان بە خانوەکەی دەکەوێت.
لەمبارەیەوە عەقید حەیدەر حەمە نەجم بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ لەو بارەیەوە بە سپی میدیای ڕاگەیاند : شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢ی شەو بە نارنجۆک هێرشدەکرێتە سەر ماڵی وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ و بەو هۆیەشەوە چەندین زیان بە خانوەکە ی و ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت.
وتیشی: لە ئێستادا لێکۆڵێنەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.
هاوکات نەقیب جەلال محمد وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ لە ئێستادا بە فەرمانێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە.
محمد شوانی، چەمچەماڵ
PM:02:54:15/06/2014