پەرلەمانتارێکی کورد نوێترین سیناریۆی بۆ رێککەوتنی بەغداو هەولێر ئاشکرا دەکرێت

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد سەفار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دەڵێت " حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیووە، ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، یاخود بەهای ئەو نەوتە بە نرخی سۆمۆ هەرچەندە هەرێم ١١ دۆلار کەمتر نەوتەکەی دەفرۆشێت".  


ئەحمەد سەفار لە چاپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلعراقییە، دەڵێت " سیناریۆی سێیەمیش لە ئارادایە کە بریتییە لە رادەستکردنی کۆی نەوتی هەرێم کە ٤٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، بەمەرجێک بەغدا پێداویستی ناوخۆیی هەرێم لە سوتەمەنی و خەرجییەکانی نەوت خەرجبکات".  


سەفار روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت " لەو  ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوتەی هەرێم رۆژانە بەرهەمیدەهێنێت، ٣٠ هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە، ١٨٠ بەرمیلیشی بۆ خەرجییەکانی پڕۆسەی نەوتە".  


ئەو دەشڵێت" ئەگەر بەغدا هەموو نەوتەکەش وەربگرێت، ئەوەی بۆی دەمێنێتەوە هەر ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتە".  


ئەحمەد سەفار باسی لەوەشکرد، رێژەیەکی زۆری پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەن ئەو کێشەیە تێپەڕێت، ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت وەکو دەقە حکومییەکە لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاریی پەسەند بکرێت، بەتایبەت کەهەرێم جدییە دەیەوێت ئەو بڕە نەوتە رادەست بکات.  
 


PM:11:43:31/01/2021