وەزیری پەروەردەی هەرێم، ئالان حەمەسەعید رایگەیاند" لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن بڕیاردەدەین".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، د. ئالان حەمە سەحید رایگەیاند "، ئێستا ژینگەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەبارە و پێشنیازی خۆیان ئامادەکردووە و چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن.
وەزیری پەروەردە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت میکانیزمی دیکە بگیرێتەبەر و ناتوانن بە جارێک نزیکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار خوێندکار رەوانەی قوتابخانەکان بکەنەوە.
د. ئالان حەمە سەعید وتیشی " لە هەر حاڵەتێکدا هەست بکرێت قوتابخانەکان مەترسی گەورە، لەسەر تەندورستی گشتی دروستدەکەن، ئەوا دووبارە کۆدەبنەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە مانگێک زیاترە گیان لە دەستدان و تووشبوون بە کۆرۆان لەسەرئاستی هەرێم و عێراق لە دابەزینێکی بەرچاودایە.