پۆلیسی هەڵەبجە لەسەر شکاندنی کێلەکانی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە روونکردنەوە دەدات

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەسەر شکاندنی کێلی مەزاری شەهیدانی هەڵبجە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ئەوەی ئەو کارەیەیان کردووە منداڵن"، بەڵام وتەبێژی پۆلسی باس لەوە ناکات ئەو مەزارە بۆ پاسەوانی نییە.


دوای ئەوەی گرتەی ڤیدیۆی شکاندنی ٧٥ کێلی مەزاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن یەکێک لە کەسوکاری قوربانییەکانەوە بڵاوکرایەوە، پۆلیسی پارێزگاکە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
  


بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت"  بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئامادەبوو لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و سکالای تۆمارکرد لە دژی ژمارەیەک منداڵ کە هەستاون بە شکاندنی کێلی مەزاری شەهیدان کە ژمارەیان چوار منداڵە".
  


لەو راگەیاندنەدا هاتووە" دادوەری لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنیان بە پێی مادەی یاسایی (373ی ی. س).



 وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، " منداڵەکان کە هەستاون بە شکاندنی کێلی مەزاری شەهیدان ناسراونەتەوە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانن لە هەڵەبجە و کاری یاساییان بەرانبەر ئەنجامدەدرێت".
 


PM:04:23:01/02/2021