ئەمەریکا کاروانێکی چەک‌و جبەخانە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

ئەمەریکا کاروانێکی گەورەی چەک و جبەخانە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات و کاروانەکە گەیشتۆتە شاری حەسەکە.

 
هەندێک میدیای رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکەن کە ئەو کاروانە ٤٠ بارهەڵگری گەورەبوون و پڕبوون لە چەک و تەقەمەنی و، ئەمڕۆ سێ شەممە لە دەروازەی  وەلیدی نێوان سوریاو عێراقە گەیشتوونەتە شاری حەسەکە.

 
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو کاروانە بە پاسەوانی ژمارەیەک زرێپۆش گەیەندراونەتە بنکەیەکی ئەمەریکییەکان لە شاری حەسەکە.


ناردنی ئەو کۆمەکە لۆجستییە بۆ رۆژئاوای کوردستان و بە دیاریکراوی بۆ شاری حەسەکە لە کاتێکدا رۆژی یەک شەممە هێزەکانی سەر بەبەشار و لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی بەڕێوەبەری خۆسەر رووبەڕووبوونەوەو لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو چواری دی برینداربوون.

 


PM:12:27:02/02/2021