ئەمرۆ سێ شەممە ٢ ی شوبات باوکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێگەرد تاڵەبانی کۆچیی دوایی کرد.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێم و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی باوکی کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد ناوی دڵشاد شوکرڵا تاڵەبانییە.
بێگەرد تاڵەبانی لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆن یەکێتی و دواتر پۆستی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانی وەرگرت و لە دوا کۆنگرەشدا وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرایەوە و، خێزانێک نزیک و سەر بەبنەماڵەی تاڵەبانین.