عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان باس لەمەترسی تاکڕەوی دەکات لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا و دەڵێت"عەشقی تاکڕەوی یەکێکە لە خەسڵەتە دیارەکانی سەرکردەی پارتە کوردیەکان کە بەداخەوە بزوتنەوەی گۆڕانیشی لێبەدەر نەبوە و ئەم رەفتارانە بەردەوام لەم ساڵانەی ڕابردودا پەیڕەو کراوەو بەرێز رێکخەری گشتی وەک رابەرێکی گشتی و تاکە مەرجەع کاری کردوە".
هەروەها لەو وترێکدا کە بۆ ماڵپەڕی سپی ناردووە، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان دەڵێت" ئایا رێکخراوێک لە توانایدا نەبێت لە نێو خۆیدا کاری موئەسەساتی بکات، بە پرس و راوێژ کار بکات، ئۆرگانی بڕیاردان دابنێت و رێزی لێبگرێت، دور بکەوێتەوە لە ئیجتیهادی تاکەکەسی و مەزاج و بڕیاری فەردی، چۆن دەتوانێت شان بداتەبەر پڕۆژەیەکی گەورەی چاکسازی و گۆڕانکاری لە سەرجەم جومگەکانی وڵاتدا؟؟".
دەقی وتارەکە..
دەقی
وتارەکە..