کازمی بەڵێن دەدات کێشەی پارەی جوتیاران‌و مووچەی فەرمانگە فیدراڵیەکان چارەسەر بکات

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی هیوا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەڵێن دەدات کێشەی پارەی جوتیارانی هەرێم و مووچەی فەرمانگە فیدراڵیەکان چارەسەر بکات.
 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٣ ی شوبات، هاوپەیمانیی هیوای کوردستانیی لەگەڵ مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانیی عێراق کۆبوونەوە.

 
 لەو کۆبونەوەیەدا چەندین تەوەری هەستیار و گرنگی تایبەت بە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گفتوگۆ کران. پرسی گۆڕینی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی بۆ پەیوەندیی هاوکاری و تەواوکاری دیدی هاوبەشی هەر دولا بوو، هەروەها پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی و شایستە داراییەکانیی جوتیاران و فەرمانگە فیدرالییەکان و کێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم و زیندانیانی سیاسیی و شەهیدان و ئەو گرفتانەی تر کە لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە باس کران. 


تەوەرێکی گرنگی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دۆسێی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و داوامان کرد کە سەرۆک وەزیرانی عیراق هەولەکانی بۆ ئازادکردنی زیندانیەکانی دهۆک و بادینان بخاتە گەڕ کە لە پێناوی ئازادیی رادەربرین چەندین مانگە خراونەتە زیندانەوە و ژیان و سەلامەتیان لە مەترسیدایە . 


سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بایەخەوە کارکردنی هاوپەیمانیی هیوای کوردستانیی بەرز نرخاند و رایگەیاند لە پێناوی دژایەتی کردنی گەندەڵی و داکۆکیکردن لە بەرژوەندیی هاوڵاتیان هەماهەنگ و پشتیوانی یەکتری دەبین . سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا بە زویی کێشەی فەرمانگە فیدرالیەکان و بەنداوەکان و شایستە داراییەکانیی جوتیاران چارەسەر بکرێت و بەدواداچون بۆ هەمو کێشە و گرفتەکانی تریش بکات.

 
لەو کۆبونەوەیەدا چەندین تەوەری تری هەستیار و جێگای بایەخ گفتوگۆکرا لەوانە دژایەتیی گوتاری شەعبەوی کە بازرگانیی بە ناوی قەومیەت و مەزهەبەوە دەکا و گرنگیی کارکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی دور لە تەزویر و ساختەکاری. لەو ڕوەشەوە بریاری هەماهەنگی و دیدار و کۆبونەوەی دەوری درا.

 


PM:09:14:03/02/2021