تاڵیبان پەنجەی 11 دەنگدەری قرتاند

چەكدارەكانی تاڵیبان پەنجەی 11 كەسیان لە ویلایەتی هەراتی ئەفغانستان بڕیەوە بەتاوانی ئەوەی بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان كردوە لەو وڵاتەدا.

بەرپرسانی ئەمنی ویلایەتی هەرات دەڵێن ئەم یانزە كەسە پاش ئەوەی دەنگیان دابوو لەڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ، لەلایەن چەكدارەكانی تاڵیبان رفێنرابوون‌و دواتر بە تاوانی بەشداریكردن لە پرسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئەفغانستان پەنجەی هەر 11 كەسەكەیان بڕییەوە.



PM:05:04:15/06/2014