وەزارەتی تەندروستی هەرێم: تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمیکردووە

تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی كوردستان ٦٢٩٣ توشبووی شێرپەنچە تۆماركراوە".

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ‎لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی كوردستان ٦٢٩٣ توشبووی شێرپەنچە تۆماركراوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٩ كە ٧٨٣١ تۆماری نەخۆشی شێرپەنچە هەبووە ، كەمبونەوەی رێژەی توشبوون لە ساڵی٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك و گرنگترینیان كەمبونەوەی رێژەی تۆماركراوان، كە لە ناوەراست و خوارووی عیراق لە هەرێمی كوردستان تۆماردەكران ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی ژمارەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان".

 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، شێرپەنچەی مەمك زۆرترینە بە رێژەی ١٨.٥٨% و رێژەی تووشبوونیش لە رەگەزی مێ زیاترە لە رەگەزی نێر بە جۆرێك، كە ‎ژن ٥١.٨٦% و ‎پیاو ٤٨.٥٩% تووشدەبن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

 

‎جیهان یادی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنچە دەكاتەوە  :

‎لە ٤ ی فێبرایەری هەموو ساڵێك لە سەرتاسەری جیهان یادی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنچە دەكرێتەوە كە تیایدا چەندین  چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت بۆ پشتیوانیكردنی تووشبوانی شێرپەنچە و چۆنیەتی خۆپاراستن و زوو دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە .. بە پێی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی شێرپەنچە بە دووەم هۆكاری مردن دادەندرێت لە هەموو جیهان بە جۆرێك ١ لە هەر شەش مردوو بەهۆی شێرپەنچەیە ، وە هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكات كە ساڵانە لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ملیۆن كەس بە نەخۆشی شێرپەنچە كۆچی دوایی دەكەن و نزیكەی ٢٠ ملیۆن كەسیش بە نەخۆشیەكە تۆماردەكرێن . لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە ئەم یادە بە هەند وەردەگیرێ لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی تووشبوان ، هەر لەو رۆژەدا چەندین هەڵمەتی هۆشیاری بڵاودەكرێتەوە بۆ خۆپاراستن  لەم نەخۆشیە و زوو دەستنیشانكردنی كە هۆیەكی سەرەكیە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی توشبوان و مردووان بەم نەخۆشیە ..

 

‎لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمی كوردستان ٦٢٩٣ توشبووی شێرپەنچە تۆماركراوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٩ كە ٧٨٣١ تۆماری نەخۆشی شێرپەنچە هەبووە ، كەمبونەوەی رێژەی توشبوون لە ساڵی٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك و گرنگترینیان كەمبونەوەی رێژەی تۆماركراوان كە لە ناوەراست و خوارووی عیراق لە هەرێمی كوردستان تۆماردەكران ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی ژمارەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان . شێرپەنچەی مەمك زۆرترینە بە رێژەی ١٨.٥٨%  و رێژەی تووشبوونیش لە رەگەزی مێ زیاترە لە رەگەزی نێر بە جۆرێك : 

 

‎ژن ٥١.٨٦% 
‎پیاو ٤٨.٥٩%

 

وەزارەتی تەندروستی



PM:06:48:04/02/2021