ئەمڕۆ تەرمی ١٠٤ قوربانی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بە خاک دەسپێردرێن

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە گوندی کۆجۆی سەر بە شەنگال تەرمی ١٠٤ قوربانی ئێزدی ئەو گوندە لە مەراسیمێکدا بە خاک بسپێردرێن.

رێورەسمەکانی خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو تەرمانە چەند رۆژە لەو ناوچەی دەستیپێکردووەو، لە مەراسیمێکی تایبتەیشدا لە بەغدا بەئامادەبوونی بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق و مستەفا کازمی تەرمی قوربانییەکان بەرەو شەنگال بڕێکران، بڕیاریشە ئەمڕۆ شەممە لە کۆجۆ زێدی باوباپیرانیان بەخاک بسپێردرێن.

بڕیارە گواستنەوەی روفاتەکان بە ٥٢ ئۆتۆمبیل بگوازرێتەوەو لەکاتی ناشتنیشیاندا چەندان بەرپرسی عێراقی و کورد و نوێنەری وڵاتان بەشداری مەراسیمەکە بکەن.

لەکاتی پەلاماری داعش دا بۆ سەر ناوچەی شەنگال لە ٣/٨/٢٠٠٤ دا چەكدارانی داعش پەلاماری گوندی کۆجۆیان داوەو لەماوەیەکی کەمدا تاوانی جینۆسایدیان لەو گوندە ئەنجام دا. 

 


AM:09:10:06/02/2021