هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی کاری قیرکردن، سبەی دوشەممە  ڕێگای هەولێر- خەبات لەکانی قرژاڵەوە تاکو عەلوەی هەولێر سایدی هاتن بۆناوشاری هەولێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی ئاگادار دەکەنەوە کە لەکاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی سبەینێ دوشەممەوە ڕێگای هەولێر- خەبات لەکانی قرژاڵەوە تاکو عەلوەی هەولێر سایدی هاتن بۆناو شاری هەولێر دادەخرێت بەهۆی کاری قیرکردنەوە.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، شوفێران لە ماوەی داخستنەکە دەتوانن سایدی چوون بۆ خەبات بەکاربهێنن وەکو رێگای بەدیل کە لەو ماوەیەدا بە فسفۆر و پیاوانی هاتوچۆ رێکدەخرێت.


AM:12:06:08/02/2021