پەروەردەى هەولێر لەبارەی یەکپۆشی لە قوتابخانەکاندا ئاگاداری بەڕێوەبەرى قوتاخانەکان دەکاتەوە بەمەبەستى کارپێنەکردن بەو بریارەى پێشووی وەزارەتى پەروەردە.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكان لە پارێزگای هەولێر ده‌كاته‌وه كه پابەند بن بە نووسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ( ٥٦ ) لە ١٥ی ڕێبەندان تایبەت بە ( یەكپۆشی ) ناكرێت سەرپێچی بەفەرمانی وەزارەتی پەروەردە بكرێت.
هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر داواش ده‌كات، ووردتر كار لەسەر ئەو بابەتە بكرێت و نابێت گوشار بخرێتە سەر بەخێوكەری قوتابی بۆ كڕینی جل و بەرگی قوتابخان.