وتەبێژی بارەگای بارزانی کشایەوە

ڤیان دەخیل وتەبێژی بارەگای بارزانی لە كاندیدكردنی بۆ پۆستی یەكێك لە باڵیۆزەكانی عێراق كشایەوە.


لە روونکردنەوەیەک لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیان دەخیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی دەڵێت" ‏پێزانین و ڕێزی زۆرم هەیە بۆ متمانەی سەركردایەتی پارتی، كە كاندیدیان كردوم بۆ ئەوەی ببمە یەكێك لە باڵیۆزانی كۆماری عێراق".


ڤیان دەخیل دەشڵێت " لە كاندیدكردنم كشامەوە، چونكە حەزدەكەم لە كارەكەی ئێستامدا وەك وتەبێژی بارەگای بارزانی و كاركردن لەگەڵ مەسعود بارزانی بەردەوام بم".

 
ڤیان دەخیل لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی تری پارتی و یەکێتی پێشنیارکراوە بۆ وەرگرتنی کۆمەڵێک پۆست لە باڵوێزخانە و قونسڵیەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

 


PM:10:34:08/02/2021