هێزەکانی ئەمەریکا چتر بەرپرس نین لە پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان

وەزارەتی بەگری ئەمەریکا دوێنێ دوو شەممە رایگەیاند کە چیتر ئەوان بەرپرس نین لە پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان.

 
ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بڵاویکردەوە جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاندووە" فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری و بەڵێندەرەکانی، چیتر سەرپشک نیین کە یارمەتی کۆمپانیایەکی تایبەت بدەن کە کار دەکات لە بەرهەمهێنان نەوتییەکانی سوریادا".

 
دەربارەی ئەرکەکانی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، وتەبێژی پەنتاگۆن وتی " سەربازە بڵاوەپێکراوەکانی ئەمەریکا لە سوریا ژمارەیان ٩٠٠ سەربازەو لەوێن بۆ پاڵپشتیکردنی شەڕی رێکخراوی داعش".( ئەمەش راستکردنەوەی ئەو ئامانجەیە کە ترامپ دایڕشتبوو).



لەساڵی ٢٠٢٠ دا کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکی  بەناوی " دەلتا کریسنت ئینرجی " لەگەڵ بەڕێوەبەری خۆسەر گەیشتنە رێککەوتنێک و بەو هۆیەشەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەندان سزای ئەمەریکی دژی سوریا بەخشران کە بەسەر حکومەتی بەشاردا سەپاندبووی.

 
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا بە رێککەوتن لەگەڵ تورکیا ترامپ دەستی تورکیا و ملیشیا ئیسلامییەکانی کردەوە کە کۆنترۆڵی سەری کانی و گرێ سپی بکەن، ئەمەریکا هێزەکانی لەو ناوچانە کشانەوەو لە سەرجەم ناوچەکانی باکوری سوریاش هێزەکانی کەمکردەوە، بەڵام دواتر لە ژێر فشاری دەزگا و رای گشتی ئەمریکا، ترامپ هێزێکی هێشتەوە بەناوی پاراستنی بیرە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان.

 


PM:02:13:09/02/2021