وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌ێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی خوێندنی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ ی شوبات به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، پاڵپشت به یاسای ژماره(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئاوات جه‌ناب نوری ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوە له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 19.686.472.000 (نۆزده ملیار و شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و دو هه‌زار) دینار بۆ مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قه‌رزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، به شێوه‌ی نه‌قدی.
لە نوسراوێکدا کە وەزارەت بڵاویکردۆتەوە، تیایدا خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه، ساڵه‌كانی (2016-2017)، (2017-2018)، (2018-2019) ده‌گرێته‌وه و گوژمه‌ی خه‌رجكراو له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان ده‌بێت.
وەزارەت مەرجێکی بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە داناوە کە به‌و مه‌رجەی كارنه‌كاته سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.