تەقینەوەیەکی گەورە لە حەلەب ڕوویدا

ئاژانسی هەواڵی (سانا)ی فەرمی سووریا ڕایگەیاند" دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە دەروبەری پارێزگای حەلەب دەبیسترێت". 

ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشكرد" بەشێک لەدەنگی تەقینەوەکان لەسەر رێگای سەرەکی حەمدانیەیە و دەوترێت بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کۆلێژێکی سەربازی رویداوە کە دەکەوێتە ناوچەی راموسە".

 

تائێستا زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراوە، بەڵام ئاژانسەکە جەختی کردۆتەوە کە دەنگی تەقینەوەکان گەورە بوون و چەند جارێک دووبارە بونەتەوە.

 

پارێزگای حەلەب یەکێک لە پارێزگاکانی سووریایە کە لە باکووری ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە، بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ٤,٧٤٤,٠٠٠ کەس بووە. ناوەندی پارێزگای حەلەب شاری حەلەبە، حەلەب ٣٧٩ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزترە. مێژووی شارەکە بە ٥٠٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. 



PM:09:25:09/02/2021