" سپی " زانیاری ورد لەسەر شەڕەکەی تاسلوجەی نێوان هێزەکانی شێخ جەعفەر و ئاسایش بڵاودەکاتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لە بازگەی تاسلوجە شەڕ لە نێوان چەند پێشمەرگەیەکی هێزی ئاڵتونی شێخ جەعفەر جێگری سەرۆکی هەرێم و ئاسایشی بازگەی تاسلوجە روودەدات و بە چەقۆ و مشتەکۆڵە لەیەک دەدەن و لە ئەنجامدا چوار ئاسایش بریندار دەبن کە دەیانگەیەننە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی یەکێکیان گیان لە دەستدەدات. " سپی " هۆکاری شەڕەکە بڵاودەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە چەند پێشمەرگەیەکی هێزی ئاڵتونی کە سەربە شێخ جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمن لە کەرکوکەوە دەگەڕێنەوە بۆ سلێمانی بۆ دەوامکردن، لەلای بازیاندا لەگەڵ بەرپرسێکی ناحیەی بازیان بە ئۆتۆمبیل بەسەر یەکتردا دەیشکێننەوە، ئەو بەرپرسە ناوخۆیە دەچێتە بازگەی تاسلوجە و دەڵێت " ئەو ئۆتۆمبیلە راگرن گومان لێکراون"، کاتێک کە ئۆتۆمبیلەکە دەگاتە بازگەکە ئاسایش راینادەگرن و داوای پێناسیان لێدەکەن.

 

" سپی " زانیوویەتی دوای داوای پێناسیان لێدەکەن دەبێت بە دەمەقاڵێ و شەڕی دروستدەبێت، بە مشتەکۆڵە و چەقۆ لەیەک دەدەن و لە ئەنجامدا بە چەقۆ چوار ئاسایش بریندار دەبن. دواتر ئەو پێشمەرگانەی پەیوەندی دەکەن بە فەرماندەکانیانەوەو ئەوانیش هێز دەبەن و، پاشان کە دەگەنە بازگەکە کێشەکە گەرمارۆ دەدرێت و کۆتایی دێت.

 

دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە یەکێکیان لە نەخۆشخانەی شار گیان لە دەستدەدات و دوانیان تەندروستیان باش نییەو یەکێکیشیان برینەکەی سووکە.

 



PM:12:19:10/02/2021