نوسینگەی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نووسینگەی جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی کوژرانی ئاسایشێکی بازگەی تاسڵووجەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دەست بەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو رووداوەدا رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە". 

 

نوسینگەی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٠ لە بازگەی دەروازەی تاسلوجە، ئاڵۆزیەک دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە بە داخەوە بوە هۆی شەهید بوونی برایەکی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محمد)".

 

ئەوەش هاتووە، لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەست بەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ ڕادەستکرد کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا.



PM:04:17:10/02/2021