لەشکرێکی زۆری ئێرانی لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان کۆکراونەتەوە

‌سوپای پاسداران
جێگری سەرکردەی هێزی پیادەی ئێران عەمید کیومەرس حیدەری رایگەیاند" هێزە سەربازییەکانی ئێران لەسەر سنوری عێراق پێگەو ژمارەو چەکو تەقەمەنیان زیاد کردووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک چاوەڕوانکراو لە لایەن داعشەوە کە ئێستا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە خاکی عێراقدا ئەنجام داوە".
ناوبراو بە ئاژانسی (تەسنیم)ی راگەیاندووە کە سوپای ئێران زۆر بە وریایەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکات، بۆ ئەوەی دەستوبردو لەکاتی خۆیدا بەپەرچی هەر هێرشیک بداتەوە، یان چاودێری ئەو لێدانە سەربازییە چاوەروانکراوە دەکات کە ئەگەری هەیە وڵاتانی رۆژئاوا دژی داعش ئەنجامی بدەن".
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەواڵێ ئەوە بڵاوە کە قاسمی سلێمانی بریاری داوە دوو لیوا بنێرێت بۆ بەرگریکردن لە بەغداو رۆژی ١٣-٦ لەهەواڵێکی سپی میدیادا بڵاوکرایەوە کە ٣ هەزار پاسداری ئێرانی لە شاری بەعقوبە جێگیرکراون.



AM:10:31:16/06/2014