کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکراکرا

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه‌ رایدەگەیەنێت" وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم راسپێردراوە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبكات". 

 

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە، لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ـی عێراق دەکرێت و چاوەڕێین بزانین چۆن مافەکانی ھەریمی کوردستان دیاری دەکرێت، ئەوکاتە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ یەكەمجارە سەرجەم داهاتەكانی هەرێمی كوردستان له‌ داهاتی نەوت و نانەوتی لە نێو پڕۆژەیاساكەدا جێگیردەكرێت، بۆ ئەوەی بە شەفافانە داهات و خەرجییەكان بخرێنەڕوو.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ وەزارەتی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوە هەموو ٢٥ی مانگێك مووچە دابەش بكات.

 

لەبارەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای راژە دەڵێت" هەنگاوەكانی بەرەو كۆتاییە و چاوەڕێین بە تەواوی دەست بە دروستكردنی ئەو ئەنجوومەنە بكرێت، كە ڕۆڵێكی سەرەكی لە ڕێكخستنەوەكانی میلاكات و چاكسازییەكانی سەرجەم سیكتەرەكان هەیە".



PM:09:00:13/02/2021