پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق

پێش کۆتایی هاتنی مانگی شوبات ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق و دەستدەکرێت بە کوتانی ئەو توێژانەی پێویستە سەرەتا ڤاکسینەکە وەرگرن.

 

وەزیری تەندروستی عێراق  بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند " لەم چەند رۆژەی داهاتوودا ڤاکسینی سێ کۆمپانیای جیهانی دەگەنە عێراق ".

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبوون بە کۆرۆنا و گیان لە دەستدان لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە.

 

 



PM:09:17:14/02/2021