میدیا جیهانییەکان لەزاری ئاژانسی فەلەکناسی ئەمەریکی ( ناساوە ) بڵاویان کردەوە ک تەنێک گەردوونی کە لەبورجی خەلیفە بەرزترە کە بەرزترین بورجی جیهانە بەتەنیشت زەویدا تێدەپەرێت.
ناسا وردەکاری زیاتر دەدات و ئاشکرای دەکات کە ئەو تەنە گەردوونییە لە ملیۆن و ٩٠٠ کم کەمتر بەنزیک زەویدا لە رۆژی ٢١ی ئازاردا تێدەپەڕێت.
ئەو ئاژانسە فەلەکییە درێژی تەنەکەی بە نیو میل خەمڵاندووەو کاتژمێر ٣٠:٤ ی پاشنیوەرۆ بە کاتی گرێنچ بەلای زەویدا تێدەپەرێت.
ئەو تەنۆچکەیە کە بە تەنۆچکەی ٢٣١٩٣٧ ناوزەد دەکرێت به گهورهترین تهنی گهردوونی دادەنرێت، كه له ماوهی ساڵی 2021 به نزیك ههسارهی زهویدا تێدهپهڕێت.
تەنەکە لەکاتی خۆرئاوابوون لە زەویەوە لە رێگای تەلیسکۆبەوە دەبینرێت.
ناسا هەرچەندە هۆشداریی دەدات لەسەر جەوڵەی ئەو تەنە، بەڵام پێیوایە لە ئێستادا ئەو هەسارەیە بە مەترسی لەسەر زەودی ناوزەد ناکرێت، بەڵام بۆ ئایندە بە مەترسی دەزانرێت لە ئەگەری بەرکەوتنی بە زەوی.