دۆلار دادەبەزێت، تمەنی ئێرانی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمرۆ ١٥ ی شوبات نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت، بەڵام تمەنی ئێرانی بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەرزدەبێتەوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار و ١٥٠ دینارە

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٨٤٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٥ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٨٠ هەزار دینارە.

 

 

 

 



AM:11:02:15/02/2021